| |
El período embrionario (Las primeras 8 semanas)
Desarrollo embrionario: Las primeras 4 semanas
Capítulo 3 Fecundación
|
| |
| به زمانی بایۆلۆجی،
"گه‌شه‌كردنی مرۆ له
پیتاندنه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات،"
كه ژن و پیاوێك
هه‌ریه‌كه‌یان 23 له
كرۆمۆسۆمه‌كانیان لێكده‌ده‌ن
له‌ڕێی یه‌كخستنی خانه
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانیانه‌وه.
خانه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ژن
ناسراون به "هێلكه"
به‌ڵام زاراوه‌ی درووست
بریتیه له هێلکۆکه (هێلکه‌ی پێنه‌گه‌یشتو)
هه‌رچی خانه
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی پیاوه
ناسراون به
"تۆ‌و"
به‌ڵام زاراوه‌ی راسته‌قینه بریتیه
له "تۆوه‌چکه" (تۆوی پێنه‌گه‌یشتو)
پاش به‌ڕه‌ڵاکردنی یه‌ک هێلکۆکه
له هێلکه‌دانێکی ئافره‌ته‌وه
به پرۆسه‌یه‌ک که پێی ده‌ڵێن
دابه‌زینی هێلکه،
به‌یه‌ک گه‌یشتنی تۆوی پێگه‌یشتووه
هێلکه‌ی پێنه‌گه‌یشتوو
له نێویه‌کێک له بۆریه‌کانی،
که زۆرجار به
بۆریه‌کانی فالوپیه‌ن ناوده‌برێ.
بۆریه‌کانی منداڵدان
هێلکه‌دانی ئافره‌ت ده‌گه‌ێنێ
به‌منداڵدانه‌وه.
ئه‌نجامی ئاوله‌مه‌ی تاکه‌خانه
پێ ده‌گووترێ هێلکه‌ی پیتێنراو - زایگۆت،
که مانای "پێکهاته‌یه‌کی په‌یوه‌ندار
یان پێكه‌وه‌لکاوه."
|
Capítulo 4 ADN, división celular y factor temprano de embarazo
|
| |
| 46 کرۆمۆسۆمه‌كه‌ی زایگۆت
که یه‌که‌م زنجیره‌ی
بێهاوتا ده‌نوێنێ
له پێكهاته‌یه‌كی جێناتیكی
مرۆیه‌كی كامڵ.
ئه‌م پلانه-مه‌زنه به توندی له
كۆیلێكی مۆلیكۆله‌وه پێچراوه
پێی ده‌گووترێ DNA
ئه‌مانه رێسای
گه‌شه‌كردنی
هه‌موو له‌شیان تێدایه.
DNA مۆلیكۆله‌كانی
له په‌یژه‌یه‌کی لوولپێچ ده‌چن
که ناسراوه به جووته لوولپێچ
- ده‌بڵ هیلیكس.
پله‌کانی په‌یژه‌که له
مۆلیكۆلی دوانه پێکهاتوون،
یان چه‌ند تفتێك
كه پێیان ده‌گووترێ گوانین،
سایتۆسین، ئه‌دینین، له‌گه‌ڵ ثایه‌مین.
|
| گوانین ته‌نیا له‌گه‌ڵ
سایتۆسیندا جووت ده‌بێ،
و ئه‌دینین له‌گه‌ڵ ثایه‌مین.
هه‌ر خانه‌یه‌کی مرۆڤ
نزیکه‌ی 3 بلیۆن
له‌م تفته جوتانه‌ی تێدایه.
DNA هه‌ر تاکه خانه‌یه‌ک
هێنده‌ی زانیاری تێدایه
که ئه‌گه‌ر به
وشه‌ی چاپکراو بنووسرێ،
ته‌نیا یه‌که‌م پیتی
هه‌ر تفتێک لیست بكرێ
ئه‌وا پێویستمان به 1.5 ملیۆن
په‌ڕه‌ی نوسین ده‌بێ!
ئه‌گه‌ر سه‌ر-به-سه‌ره‌وه
ریز بكرێن،
ئه‌واDNA له یه‌ک خانه‌ی له‌شی مرۆڤدا
درێژییه‌که‌ی 3.33 پێیه
یان 1 مه‌تره.
|
| ئه‌گه‌ر بمان توانیایه هه‌موو
پێچه‌کانی DNAمان بکردایه‌ته‌وه
له ناو 100 ترلیۆن خانه‌ی
له‌شی مرۆڤێکی کامڵدا
ئه‌وا بۆ زیاتر له 63
بلیۆن میل درێژ ده‌بووه‌وه.
که ئه‌م دووریه زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێ به
خۆر و به‌شی گه‌ڕانه‌وه‌شی ده‌کات
340 جار
|
| نزیکه‌ی 24 بۆ 30
کاتژمێر پاش پیتاندن،
زایگۆت یه‌که‌م دابه‌شبوونی
خۆی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ.
به پرۆسه‌ی خانه دابه‌شبوون - مایتۆسس،
یه‌ک خانه دابه‌ش ده‌بێ بۆ دوو،
دوانه‌که‌ش بۆ چوار، ئیدی به‌م شێوه‌یه.
|
| هه‌رزوو دوای 24 بۆ 48 کاتژمێر
پاش پیتاندن،
دووگیانی به‌هۆی بینینه‌وه‌ی
هۆرمۆنێکه‌وه ده‌زانرێ
که پێی ده‌گووترێ "فاکته‌ری سه‌ره‌تای دووگیانی"
که له خوێنی دایکه‌که‌دایه.
|
Capítulo 5 Etapas iniciales (mórula y blastocito) y células madre
|
| |
| 4-3
رۆژ دوای پیتاندن
خانه دابه‌شبووه‌کانی ئاوله‌مه‌که
شێوه‌یه‌کی خر وه‌رده‌گرن
ئاوله‌مه‌که پێی ده‌گووترێ
مۆریۆلا.
دوای 4 بۆ 5 رۆژ، بۆشاییه‌ک
له‌ناو ئه‌م تۆپه خانه‌یه‌دا پێكدێ
ئاوله‌مه‌که‌ش پێی ده‌گووترێ
تووره‌که‌ی درووستکه‌ر - بلاستۆسایست.
خانه‌کانی ناو بلاستۆسایست
پێیان ده‌گووترێ تۆپه‌ڵه‌خانه‌ی ناوه‌کی
سه‌ر و له‌ش و پێكهاته‌ی
تریان لێوه پێكدێ
که پێویستن بۆ گه‌شه‌کردنی مرۆ.
خانه‌کانی ناو
تۆپه‌ڵه‌خانه‌ی ناوه‌کی
پێیان ده‌گووترێ خانه‌ی درووستکه‌ری
ئاوله‌مه‌یی چونکه توانای
درووست‌کردنی هه‌ریه‌ك له 200
جۆر خانه‌یان هه‌یه
که له له‌شی مرۆدا هه‌ن.
|
Capítulo 6 1 a 1½ semanas: implantación y gonadotropina coriónica humana (GCH)
|
| دوای چوونه خواره‌وه
به‌ناو بۆری منداڵداندا،
ئاوله‌مه سه‌ره‌تاییه‌که
شوێنی خۆی ده‌کاته‌وه
له دیواری ناوه‌وه‌ی منداڵداندا.
ئه‌م پرۆسه‌یه، پێی ده‌گووترێ
جێگیربوون، 6 رۆژ دوای
پیتاندن ده‌ستپێ ده‌كات و
10 بۆ 12 رۆژ دوای ته‌واو ده‌بێ
خانه‌کانی ئاوله‌مه‌ی گه‌شه‌کردوو
ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنێک ده‌که‌ن
که پێی ده‌گووترێ مه‌میله هۆرمۆنی وێڵداش
بۆ گه‌شه‌کردنی توخمه رژێنه‌کان یان HCG،
ئه‌م پێکهاته‌یه به‌هۆی زۆربه‌ی تێستی
دووگیانیه‌وه ده‌بینرێته‌وه.
HCG
هۆرمۆنه‌کانی دایک به‌ڕێوه‌ده‌بات
بۆ راگرتنی خۆڕسكی سووڕی مانگانه، و
رێگه‌دان به به‌رده‌وامبوونی دووگیانی.
|
Capítulo 7 La placenta y el cordón umbilical
|
| پاش جێگیربوون،
خانه‌کان له‌چوارده‌وری
تووره‌که‌ی درووستکه‌ر
به‌شێک له پێکهاته‌یه‌ک درووست ده‌که‌ن
که پێی ده‌وترێت وێڵداش،
که رۆڵی ئاڵوگۆڕکار ده‌بینێ
له‌نێوان سوڕی خوێنی دایک و
سوڕی خوێنی ئاوله‌مه‌که‌دا.
وێڵداش ئۆکسجین، خۆراک،
هۆرمۆن و ده‌رمانه‌کان
به کۆرپه‌ڵه‌که ده‌به‌خشێ؛
هه‌موو پاشه‌ڕۆ به‌رهه‌مهاتووه‌کان لاده‌بات؛
و ناهێڵێت خوێنی دایک
تێکه‌ڵ به خوێنی
ئاوله‌مه و کۆرپه‌ڵه‌که ببێ.
هه‌روه‌ها وێڵداش
هۆرمۆنیش به‌رهه‌م دێنێ
پله‌ی گه‌رمی
له‌شی ئاوله‌مه و کۆرپه‌ڵه‌که
که‌مێک له‌سه‌روو پله‌ی گه‌رمی
له‌شی دایکه‌که‌وه راده‌گرێ.
وێڵداش به‌ستراوه به کۆرپه‌ڵه‌وه
له‌ڕێی بۆرییه‌خوێنه‌کانی
ناوکه-په‌تکه‌وه.
لایه‌نه پشتگیره‌کانی بووژاندنه‌وه‌ی
ژیان له‌ناو وێڵداشدا پێشبڕکێ
له‌گه‌ڵ نوێترین به‌شی بووژاندنه‌وه‌ی ژیان
له نه‌خۆشخانه‌کاندا ده‌که‌ن.
|
Capítulo 8 Nutrición y protección
|
| |
| له‌ماوه‌ی یه‌ک
هه‌فته‌دا،
خانه‌کانی تۆپه‌ڵه-خانه‌ی
ناوه‌کی
دوو چین پێک ده‌هێنن
که پێیان ده‌گووترێ
چینی دروستکه‌ری خواره‌وه
- هایپۆبڵاست
له‌گه‌ڵ چینی دروستکه‌ری سه‌ره‌وه
- ئیپیبڵاست.
چینی درووستکه‌ری خواره‌وه
توره‌که‌ی زه‌ردێنه درووست ده‌كات،
که یه‌کێکه له‌و پێکهاتانه‌ی
له رێیه‌وه
دایک خۆراک ده‌به‌خشێ
به ئاوله‌مه ساواکه.
خانه‌کانی چینی درووستکه‌ری سه‌ره‌وه
په‌رده‌یه‌ک که پێی ده‌ڵێن
سه‌راو -ئه‌منیۆن،
له ناویدا ئاوله‌مه‌که
پاشان کۆرپه‌ڵه‌که
گه‌شه‌ده‌کات تا کاتی له‌دایکبوون.
|
Capítulo 9 2 a 4 semanas: capas germinales y formación de órganos
|
| |
| له نزیکه‌ی دوو هه‌فته و نیودا
چینی دروستکه‌ری سه‌ره‌وه
سێ شانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی
پێكهێناوه،
یان پێیان ده‌ڵێن چینه
دروستکه‌ره‌کان
ئه‌وانیش پێستی ده‌ره‌کی
- ئیكتۆدێرم،
پێستی ناوه‌کی
- ئیندۆدێرم،
پێستی ناوه‌راستن
- مێسۆدرم.
پێستی ده‌ره‌کی، درووستکه‌ری
گه‌لێک پێكهاته‌یه
له‌وانیش مێشک،
دڕکه‌په‌تک یان سپاینه‌ڵ كۆرد،
ده‌ماره‌کانی هه‌ستكردن،
پێست،
نینۆکه‌کان،
و قژ.
پێستی ناوه‌کی، درووستکه‌ری
ناوپۆشی سیستمی هه‌ناسه‌دان
و سیستمی هه‌رسكردن،
و هه‌ندێك به‌شی ئه‌ندامه
سه‌ره‌كیه‌كانی له‌ش پێکدێنێ
وه‌ک جگه‌ر
و په‌نکریاس
پێستی ناوه‌ڕاست دڵ،
گورچیله‌کان،
ئێسکه‌کان،
کرکراگه‌كان،
ماسولکه‌کان،
خرۆکه‌کانی خوێن،
و پێکهاته‌كانی تر پێكدێنێ.
|
| پاش 3 هه‌فته
مێشک دابه‌ش ده‌بێ
بۆ سێ به‌شی سه‌ره‌تاییه‌وه
پێیان ده‌گووترێ مێشکی پێشه‌وه،
مێشکی ناوه‌راست،
مێشکی دواوه
گه‌شه‌كردنی سیستمی
هه‌ناسه‌دان و هه‌رستكردن
به‌رده‌وام ده‌بێ.
|
| كه یه‌که‌م خانه‌ی خوێن
له تووره‌كه‌ی زه‌ردێنه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ،
ده‌ماره‌کانی خوێن پێكدێن
له هه‌موو به‌شه‌کانی ئاوله‌مه‌که‌دا،
و بۆریه‌كانی دڵ ده‌رده‌که‌ون.
ده‌ستبه‌جێ،
گه‌شه‌کردنی دڵ به‌خێرایی
له ناو خۆیدا
دابه‌شده‌بێ بۆ چه‌ند سکۆڵه‌یه‌ک
و ده‌ستده‌کات به گه‌شه‌سه‌ندن.
دڵ ده‌ستده‌کات به‌لێدان
3
هه‌فته‌و یه‌ک رۆژ
دوای پیتاندن.
سیستمی سوڕیخوێن
یه‌که‌م سیستمی له‌شه،
یان گرووپی په‌یوه‌ندیدار به ئۆرگانه‌کان
بۆ به‌دیهێنانی كار‌كردن.
|
Capítulo 10 3 a 4 semanas: el plegamiento del embrión
|
| |
| له‌نێوان 3 هه‌فته و 4 هه‌فته‌دا
پلانی له‌ش ده‌رده‌که‌وێ
وه‌ک مێشك،
دڕكه‌په‌تك - سپاینه‌ڵ كۆرد،
و دڵی ئاوله‌مه‌که
به‌ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه
شان به شانی تووره‌كه‌ی زه‌ردێنه.
گه‌شه‌کردنی خێرا
ده‌بێته هۆی چه‌ماندنه‌وه‌ی
ئاوله‌مه‌ی كه‌مێك ته‌خت.
ئه‌م پرۆسه‌یه
به‌شێک له تووره‌كه‌ی زه‌ردێنه که
نێوپۆشی
سیستمی هه‌رسکردن
و سنگ
و بۆشایی سک
له په‌ره‌پێدانی مرۆڤدا پێکدێنێ.
|