CineAmnios y capas germinales |
Compre ahoraDe La biología del desarrollo prenatal |
Guión: له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا، خانه‌کانی تۆپه‌ڵه-خانه‌ی ناوه‌کی دوو چین پێک ده‌هێنن که پێیان ده‌گووترێ چینی دروستکه‌ری خواره‌وه - هایپۆبڵاست له‌گه‌ڵ چینی دروستکه‌ری سه‌ره‌وه - ئیپیبڵاست. چینی درووستکه‌ری خواره‌وه توره‌که‌ی زه‌ردێنه درووست ده‌كات، که یه‌کێکه له‌و پێکهاتانه‌ی له رێیه‌وه دایک خۆراک ده‌به‌خشێ به ئاوله‌مه ساواکه. خانه‌کانی چینی درووستکه‌ری سه‌ره‌وه په‌رده‌یه‌ک که پێی ده‌ڵێن سه‌راو -ئه‌منیۆن، له ناویدا ئاوله‌مه‌که پاشان کۆرپه‌ڵه‌که گه‌شه‌ده‌کات تا کاتی له‌دایکبوون. له نزیکه‌ی دوو هه‌فته و نیودا چینی دروستکه‌ری سه‌ره‌وه سێ شانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه، یان پێیان ده‌ڵێن چینه دروستکه‌ره‌کان ئه‌وانیش پێستی ده‌ره‌کی - ئیكتۆدێرم، پێستی ناوه‌کی - ئیندۆدێرم، پێستی ناوه‌راستن - مێسۆدرم. پێستی ده‌ره‌کی، درووستکه‌ری گه‌لێک پێكهاته‌یه له‌وانیش مێشک، دڕکه‌په‌تک یان سپاینه‌ڵ كۆرد، ده‌ماره‌کانی هه‌ستكردن، پێست، نینۆکه‌کان، و قژ. پێستی ناوه‌کی، درووستکه‌ری ناوپۆشی سیستمی هه‌ناسه‌دان و سیستمی هه‌رسكردن، و هه‌ندێك به‌شی ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانی له‌ش پێکدێنێ وه‌ک جگه‌ر و په‌نکریاس پێستی ناوه‌ڕاست دڵ، گورچیله‌کان، ئێسکه‌کان، کرکراگهكان، ماسولکه‌کان، خرۆکه‌کانی خوێن، و پێکهاته‌كانی تر پێكدێنێ. |
Todas las edades en referencia a la fecundación, no al último período menstrual.
|
< Anterior | Ver fotos instantáneas | Siguiente > |