Skip Navigation

Cine

Amnios y capas germinales


 

7 días

Compre ahoraDe La biología del desarrollo prenatal

Guión: له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا، خانه‌کانی تۆپه‌ڵه‌-خانه‌ی ناوه‌کی دوو چین پێک ده‌هێنن که‌ پێیان ده‌گووترێ چینی دروستکه‌ری خواره‌وه‌ - هایپۆبڵاست له‌گه‌ڵ چینی دروستکه‌ری سه‌ره‌وه‌ - ئیپیبڵاست.

چینی درووستکه‌ری خواره‌وه توره‌که‌ی زه‌ردێنه‌ درووست ده‌كات، که‌ یه‌کێکه‌ له‌و پێکهاتانه‌ی له‌ رێیه‌وه‌ دایک خۆراک ده‌به‌خشێ به‌ ئاوله‌مه‌ ساواکه‌.

خانه‌کانی چینی درووستکه‌ری سه‌ره‌وه‌ په‌رده‌یه‌ک که‌ پێی ده‌ڵێن سه‌راو -ئه‌منیۆن، له‌ ناویدا ئاوله‌مه‌که پاشان کۆرپه‌ڵه‌که‌ گه‌شه‌ده‌کات تا کاتی له‌دایکبوون.

له‌ نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ و نیودا چینی دروستکه‌ری سه‌ره‌وه سێ شانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه‌، یان پێیان ده‌ڵێن چینه‌ دروستکه‌ره‌کان ئه‌وانیش پێستی ده‌ره‌کی - ئیكتۆدێرم، پێستی ناوه‌کی - ئیندۆدێرم، پێستی ناوه‌راستن - مێسۆدرم.

پێستی ده‌ره‌کی، درووستکه‌ری گه‌لێک پێكهاته‌یه‌ له‌وانیش مێشک، دڕکه‌په‌تک یان سپاینه‌ڵ كۆرد، ده‌ماره‌کانی هه‌ستكردن، پێست، نینۆکه‌کان، و قژ.

پێستی ناوه‌کی، درووستکه‌ری ناوپۆشی سیستمی هه‌ناسه‌دان و سیستمی هه‌رسكردن، و هه‌ندێك به‌شی ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی له‌ش پێکدێنێ وه‌ک جگه‌ر و په‌نکریاس

پێستی ناوه‌ڕاست دڵ، گورچیله‌کان، ئێسکه‌کان، کرکراگه‌كان، ماسولکه‌کان، خرۆکه‌کانی خوێن، و پێکهاته‌كانی تر پێكدێنێ.

Todas las edades en referencia a la fecundación, no al último período menstrual.
 <  Anterior    Ver fotos instantáneas    Siguiente  > 
Amnios y capas germinales
Amnios y capas germinales
Desarrollo embrionario temprano
Desarrollo embrionario temprano
Desarrollo humano
Desarrollo humano
Corazón y sistema circulatorio
Corazón y sistema circulatorio
El plegamiento del embrión
El plegamiento del embrión
El plegamiento del embrión
El plegamiento del embrión
Previous Set Previous Picture Next Set Next Picture